السبت، 14 فبراير 2026

حسن كويخا – حەسەن کوێخا يكتب,,,,,الحب – ئەوین – Evîn


 شیعری ( ئەوین )
حەسەن کوێخا // قەڵادزێ
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دڵگیرە ئەو نیشتیمانەی
دڵ تێیدا دەحەسێتەوە ،
ئارام و لانکەیە
تیادا دەتوێتەوە ،
لەو نەزر گەیە
مۆڵیوە ڕووح
ماندویەتی دەڕەوێتەوە ،
ئای چ جێژوانێکە دڵ
لەسایەیدا
هێورو ئارام دەبێتەوە ،
لانکەیەو ڕادەژێ
بەشنەبای هەناسە
دەلەرێتەوە ،
هەناسە تێکەڵ بوو بەهەناسە
دڵ و دەروون بەهارێکە
بەنەرمی دەگەشێتەوە ،
ماندوو شەکەتی
چڵاو چڵی درەختەکانە ،
بۆن و سەراسیمەی
گوڵو گوڵزاری پێدەشتەکانە ،
پەیامی لوتکەو
سەر چیاکانە،
خاکی پیرۆزە
کە کوردوستانە ،
7 / 2 / 2026
نوسراوە،

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

داليا سمير شحاته تكتب...........أريد سلاما

  أريد سلاما بقلم/ داليا سمير شحاته أريد سلاما يسكن القلب قبل المكان ويمنح الروح طمأنينة لا تزعزعها تقلبات الأيام أريد سلاما يجعلني أنام مطم...